به جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی ئازادیخوازی ئێران به‌تایبه‌ت خه‌ڵكی خه‌باتگێڕی كوردستان‌و هه‌روه‌ها بیروڕای گشتیی جیهان راده‌گه‌یه‌نین كه به‌دوای بانگه‌وازی مانگرتنی گشتی له كوردستانی ئێران له لایه‌ن حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێرانه‌وه به بۆنه‌ی 22ی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، 22هه‌مین ساڵڕۆژی تیرۆری دوكتور عه‌بدولڕه‌حمان قاسملوو‌و به‌مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی بێزاری له تیرۆریزمی ده‌وڵه‌تیی كۆماری ئیسلامی‌و له هه‌مان كاتدا به‌رزڕاگرتنی یادی دوكتور قاسملوو، رێژیمی كۆماری ئیسلامی به ئاگایی له ئاماده‌یی خه‌ڵكی كوردستان بۆ پێشوازی له‌م بانگه‌وازه، زنجیره كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌رانه‌و توندی له به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی كوردستان به‌مه‌به‌ستی پێش‌گرتن به‌م حه‌ره‌كه‌ته ناڕه‌زایه‌تییه له پێش گرتووه كه بریتین له: ناردنی هێزی زیاتری نیزامی، ئینتیزامی‌و ئیتلاعاتی‌و جێگیركردنیان له شاره‌كاندا، ئازاردانی خه‌ڵك، كۆكردنه‌وه‌ی سه‌ته‌لایت له ماڵه‌كان له شار‌و گونده‌كاندا، بانگكردنی ئه‌سناف‌و بازاڕیان بۆ ئیداره‌ی ئیتلاعات‌و ناوه‌نده سه‌ركوتكه‌ره‌كانی دیكه‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌وان بۆ پێش‌گرتن به داخستنی بازاڕه‌كان له رۆژی چوارشه‌ممه، بانگكردنی چالاكانی مه‌ده‌نی‌و هه‌ڕه‌شه‌كردن لێیان بۆ خۆبواردنیان له هه‌وڵدان له پێناو به‌ڕێوه‌چوونی مانگرتنه‌كه، ناردنی پارازیت له‌سه‌ر فێرێكانسی تیشك تی ڤی‌و پێش‌گرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی ئه‌م ته‌له‌فزیۆنه، پێكهێنانی گرفت له ته‌له‌فوونه‌كانی تیشك‌و بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رنامه ئینتێرنێتییه‌كانی تیشك تی ڤی‌و داخستنی ماڵپه‌ڕی تیشك تی ڤی‌و هه‌روه‌ها پێكهێنانی گرفت له ته‌له‌فوونه‌كان‌و فاكسی ده‌فته‌ری نوێنه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له پاریس.
ئێمه، بیروڕای گشتی له‌م كرده‌وه دژه‌ئازادییه‌ی كۆماری ئیسلامی كه نیشانه‌ی لاوازی‌و ده‌سته‌وه‌ستانی ئه‌م رێژیمه له به‌رامبه‌ر جووڵانه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی مه‌ده‌نییه، ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌و مه‌حكوومی ده‌كه‌ین‌و داوا له خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌م هه‌وڵ‌وته‌قه‌لایانه‌ی رێژیم، دیسانیش به‌نیسبه‌ت به‌ڕێوه‌بردنی مانگرتنی خۆیان جیددی‌و پێ‌داگر بن. كۆمیسیۆنی ته‌بلیغاتی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
12ی ژوئیه‌ی 2011ی زایینی 21ی پووشپه‌ڕی 1390ی هه‌تاوی
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر