له‌به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ 12 ی جووڵای 2011 به‌ربه‌ستێک بۆ په‌خشی ته‌له‌فزیونی تیشک هاتۆته پێشه‌وه و پێشی به بڵاوبوونه‌وه‌ی ئاسایی شه‌پۆله‌کانی ته‌له‌فزیونه‌که‌مان گرتووه.
له چه‌ند پێوه‌ندییه‌کدا له‌گه‌ڵ شیرکه‌تی ''گلۆبکاست'' که شێرکه‌تی ماهواره‌یی بڵاوکردنه‌وه‌ی ته‌له‌فزیونی تیشکه، پێیان ڕاگه‌یاندین که هاوکات شه‌پۆلێکی به‌هێزتر له‌و شه‌پۆله‌ی که شێرکه‌تی پێوه‌ندیی ماهواره‌ییeutelsat بۆ ماهواره‌ی هۆتبێردی 6 ی ده‌نێرێ، له زه‌وییه به‌ره‌و ئه‌و ماهواره‌یه به‌رێده‌کرێ و پێشی به په‌خشی کانالی تیشک گرتووه.
هاوکات له‌گه‌ل ئه‌وانه، هه‌ر له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆه، ژماره ته‌له‌فوونه‌کانی ته‌له‌فزیونی تیشک به‌ربه‌ستیان بۆ دروستکراوه و له‌لایه‌ن هێڵێکی نه‌ناسراوه‌وه، به‌رده‌وام مه‌شغوولکراوه که به ده‌نگێکی تۆمارکراوی فارسی قسه ده‌کا. هاوکات له‌گه‌ل ئه‌وانه له دوانیورۆی ئه‌مرۆوه، سایتی ته‌له‌فزیونی تیشک، که په‌خشی ڕاسته‌خۆی ته‌له‌فزیونی تیشکیش نیشان ده‌دا، بلۆک کراوه و داخراوه.هه‌وڵه‌کانی دیکه‌ی له نیوخۆی ئێران و کوردستان بۆ پێش‌گرتن به به‌رێوه‌چوون و ده‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و مانگرتنه سه‌راسه‌ریه‌ی کوردستان ئه‌نجام دابێ، که بریاره به‌یانی به بۆنه‌ی 22 هه‌مین سالیادی شه‌هید کرانی دوکتور قاسملوو و هاورییانی دا له سه‌رتاسه‌ری کوردستان به‌رێوه‌بچێ.
ته‌له‌فزیونی تیشک ئه‌و کرده‌وه هه‌ر چه‌شنه کرده‌وه‌یه‌کی له‌و شێوه که پێش به ئازادی بڵاوکردنه‌وه و ئازادی به‌یان بگرێ، به توندی مه‌حکووم ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
ته‌له‌فزیونی تیشک
2011-07-12
هیچ نظری موجود نیست:
ارسال یک نظر